پۆلیس داوا لەھاوڵاتیان دەکات وەڵامی ئەم ژمارە تەلەفۆنە نەدەنەوە
راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی مۆبایل رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و تیایدا ده‌ڵێ، ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی ئازیز ده‌که‌ینه‌وه که‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ئه‌م ژماره‌یه نه‌ده‌نه‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: ماوه‌یه‌که له رێگای مۆبایله‌وه به ژماره‌ی (90091300) په‌یوه‌ندی به هاوڵاتیانه‌وه ده‌کرێت. زۆربه‌ی جاریش به شێوه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌ڵام نه‌دراوه (missed called) له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایل ده‌رده‌که‌وێت".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی پۆلیسی له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی ئازیز ده‌که‌ینه‌وه که‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ئه‌م ژماره‌یه نه‌ده‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی پێیه‌وه نه‌که‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌شییه‌وه پۆلیس نوسیه‌تی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه هه‌وڵێ هاککردنی مۆبایل و دزینی یه‌که و وێنه‌ی نێو مۆبایله‌کان ده‌دات.
له ئێستادا پۆلیس به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکه‌ره‌کان ده‌کات، داواش ده‌كات كه هه‌رکه‌سێ زانیاری هه‌یه، با پۆلیس هه‌ولێر بکاته‌وه.
PM:03:18:11/01/2016