وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایدەگەیەنێت لە مانگی ١٢ /٢٠١٥ رۆژانە هەرێم ٥٨٤ هەزارو ٥٦ بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م بڵاوكردهوەو.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان، له‌مانگی (كانوونی یه‌كه‌م) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی (18) ملیۆن‌و (105) ههزاۆو (734) به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه بێت، ڕۆژانه (584) هه‌زارو (56) به‌رمیل هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
راپۆرتەکە باس لەوە دەکات له‌تێكڕای نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم بۆ مانگی (12)، (13) ملیۆن‌و (504) هه‌زارو (536) به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
هاوكات چوار ملیۆن‌و (601) هه‌زارو (198) به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ كراوه، كه هۆكاره‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بووه.