مەلا بەختیار سەرکردایەتی وەفدی یەکێتی دەکات بۆ لای پارتی

ئەمڕۆ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان نەکرد، بەیانی سەرۆکایەتی وەفدی یەکێتی دەکات بۆ لای پارتی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" سبەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەهەولێر سازدەکرێت سەرۆکایەتی وەفدی یەکێتی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەیکات".

ئەمڕۆ ١/١١ وەفدێکی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیان کرد کە دوای نەوشیروان مستەفا کەسی دووەمی بزووتنەوەکە عومەری سەید عەلی سەرکردایەتی دەکرد، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیاری گۆڕان کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوون بەشداربوون، وەفدەکە لەلایەن حاکم قادرو چەند ئەندامیکی سەرکردایەتییەوە پێشوازیکران، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی سپی سبەی وەفدەکەی یەکێتی کە لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە لەلایەن مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیەوە سەرکردایەتی دەکرێت. 

چەندجارێکە مەلا بەختیار کە بەپێی پلەکەی کەسی چوارەمی ناو یەکێتیە بەشداری کۆبوونەوەی گۆڕان ناکات، بەڵام لەگەڵ پارتیدا بەشداری سەرجەم کۆبوونەوەکان دەکات.   



PM:10:15:11/01/2016