بارزانی: تا دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام بێت قەیرانی دارایی‌ش بەردەوامە
له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامیی هه‌بێت، ئه‌وا قه‌یرانی دارایش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامیی هه‌بێت، قه‌یرانی دارایی‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی:" قه‌یرانی دارایی ته‌نها هه‌رێمی نه‌گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانیشی گرتوه‌ته‌وه، بۆیه به‌بۆچوونی من قه‌یرانه‌كان درێژخایه‌نن".
PM:08:51:12/01/2016