له‌شه‌وی رابردوه‌وه چه‌کدارانی داعش هێرشێکی به‌رفراوانیان کردۆته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی شاری تکریت و چه‌ندین شوێنی گرنگیان کۆنترۆڵکردووه‌و رێگای تکریت- کرکوک له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌واندایه.
به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان مه‌لا که‌ریم شکور له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و هێرشه کرد‌و وتی" له شه‌وی رابردوه‌وه چه‌کدارانی داعش هێرشێکی به‌رفراوانیان له‌وبه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه له گردی زه‌رگه که حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی سه‌حوه‌ی لێیه به‌ره‌و ناوچه‌ی عه‌له‌م و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و به‌نداوی عوزه‌یم ده‌ست پێکردووه‌و شوێنێکی فراوانیان له هێزه عێراقییه‌کان سه‌ندۆته‌وه".
به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌کێتی که شاری خورماتوو ده‌کات، ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه عێراقییه‌کان کوژراون و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
مه‌لا که‌ریم شوکر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که تا ئێستا هێرشه‌که‌ی داعش دووره له‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام شڵه‌ژانیکی زۆر به هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له خورماتوو به‌دیده‌کرێت.
له‌دوای رزگارکردنی شاری تکریت و سامه‌را و پاڵاوگه‌ی بێجیه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره داعش بتوانێت هێرشی به‌و شێوه‌یه فراوان بکات.