وێنە...لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا بەڕووتی لەسەر بەرگی گۆڤارێكن

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لەیدی گاگا لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا لەسەر بەرگی گۆڤارێك بەڕووتی دەردەكەون.

لەیدی گاگا و تایلۆر كینای خۆشەویستی لەسەر بەرگی گۆڤاری (V Magazine) بەڕووتی دەردەكەون، وێنەكەشیان هەرایەكی گەورە دەنێتەوە و دەنگدانەوەیەكی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

وێنەكەی بەشێوەی سێڵفی لەلایەن كینایەوە گیراوە، پێدەچێت لەسەر جێگای نوستن بن.

گاگای 29 ساڵ ئاماژەی بەوە كردووە كە لەو كاتەوەی لەگەڵ ئەو كوڕەدا پەیوەندی خۆشەویستی هەیە، چەندین وێنەی تاتۆی لەسەر جەستەی بۆ كێشاوە.

بڕیارە گۆڤارەكە چەند ڕۆژێكی دیكە بڵاوبكرێتەوە و بە نرخی 50 دۆلار بفرۆشرێت.



PM:03:18:14/01/2016