ئێوارەی هەینی له‌پارێزگای به‌سره خۆپیشاندانی به‌رفراوان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، خۆپیشانده‌ران داوای لابردنی مه‌سعود بارزانیان ده‌كرد له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم .
یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ڕاگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ 15ی كانوونی دووه‌می 2016 له پارێزگای به‌سره‌ی عیراق خۆپیشاندانێك ئه‌نجامدرا ، تێیدا داوای لابردنی مه‌سعود بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرد ، به‌نایاسایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
هه‌روه‌ها وتیشی ، خۆپیشانده‌ران داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان ده‌كرد، له‌وه‌ی نابێت یاسا پێشڵ بكرێت و ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی بكرێت بۆ سەرکارەکەی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەولێری پایتەخت.