یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان وه‌ڵامی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن" یه‌كگرتوو تاوانی ئه‌وه‌بوو راستیه‌كانی به‌خه‌ڵك ده‌ووت، پێشبینی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای هه‌رێم و خراپتری ده‌كرد كه ئێوه پێشبینیتان نه‌ده‌كرد، ئێمه وامان ده‌زانی وه‌ك به‌رپرسێكی ویژدان زیندوو داوای لێبوردن ده‌كه‌یت نه‌ك تۆمه‌ت ببخه‌شیته‌وه".
له به‌رامبه‌ر وته‌كانی د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان که له‌چاوپێکه‌وتنێکی که‌ناڵی NRT وتی " یه‌كگرتوو یه‌كه‌م لایه‌ن بووه له داواكردن بۆ دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه"، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری یه‌كگرتوو وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت" چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌پای هه‌ڵه‌كانی داوای لێبوردنی بكردایه نه‌ك تۆمه‌ت ببه‌خشیته‌وه له‌كاتێكدا یه‌كگرتوو پێشبینی ئه‌م ره‌وشه‌ی ده‌كرد".
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له‌لێدوانێكیدا وتی: روداوه‌كانی 24 سه‌عاتی پێش كۆبونه‌وه‌ی 19ی ئاب وه‌ك خۆی باس ناكرێت ئه‌وكاته‌ی شه‌وی 19 ی ئاب وه‌فدی ئه‌مریكیه‌كان داوایان كرد وتیان ئه‌مشه‌و ئێمه تیگه‌شتین ئێوه له‌سه‌ر چی كۆكن و له‌سه‌ر چی ناكۆكن واباشه ماوه‌بده‌ن به‌خۆتان تاوه‌كو رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وشتانه‌ی رای جیاوازتان هه‌یه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت، گوایه یه‌كگرتوو یه‌كه‌م لایه‌ن بووه له داواكردنی دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه دروست نیه، چونكه شاندی یه‌كگرتوو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لای راستی وه‌فده ئه‌مریكیه‌كه‌وه دانیشتبوون و پرسیان ئێوه ڕاتان چیه وتمان خراپ نیه تاوه‌كو سه‌عات ۸ی شه‌و دوا بكه‌وێت و پاشان یه‌ك له‌دوا یه‌ك له‌لایه‌نه‌كانیان پرسی هه‌موو رازی بوون جگه له گۆڕان كه ئه‌وانیش ته‌نها سه‌ره‌تا نارازی بوون دواتر پاش قسه‌ك كردن له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان ئه‌وانیش پیشنیاریان كرد دوابخریت بۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه.
یاریده‌دری ئه‌میندار ده‌شڵێت: هه‌مان شه‌و په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌كرا و خۆشی ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌وه، ئێوه‌ش ده‌زانن كه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كاك محه‌مه‌د حاجی به‌رپرسی ژووری سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی جه‌نابت وتی: كه كاك نه‌شیروان و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی 19ی ئاب نه‌بوون.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئێوه ده‌تانه‌وێت هه‌ڵه‌كانتان به‌خنه ئه‌ستۆی یه‌كگرتوو، ئێمه چاوه‌ڕێی داوای لێبوردن بووین، چونكه ئێوه به‌ڵێنتان دابوو به دواخستن و نه‌تانكرد، ئێوه ده‌تانووت ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بڕۆشتایه‌ته كۆبونه‌وه‌كه، ئێستا كوردستان دونیایه‌كی تر بوو ، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گۆڕا و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بوو، په‌رله‌مان و حكومه‌ت له باشترین ڕه‌وشدابوو.