یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پرۆژه‌ی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕان ئاشکرا ده‌کات و، داوا ده‌کات له کوردستان دژایه‌تی یه‌ک نه‌که‌ن و له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیشدا به‌یه‌ک لیست به‌شداربن.
میدیاکانی یه‌کێتی ئه‌و پره‌نسیپانه‌یان بڵاوکرده‌وه که حیزبه‌که‌یان پێشانیاریان کردووه بۆ له‌یه‌کنزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئێستای په‌رله‌مان و پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌داوه.
ده‌قی پره‌نسیپه‌کان
سه‌ره‌تایه‌كی پێویست
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له (12) ساڵی رابوردودا، قۆناغی جیابونه‌وه‌و كێشمهكێشهكانیان، به‌جۆره‌ها بڕیار‌و كار‌و كاردانه‌وه، تاقیكردۆته‌وه. سه‌ره‌نجام، ده‌ركه‌وت، هه‌ردوولا پێویسته گفتوگۆی راسته‌قینه، بۆ یهكالاكردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بكه‌ن.
له‌و ساڵانه‌دا، چه‌ندین دیارده‌و روداوی گرنگ، زه‌مینه‌ی دایه‌لۆگی راسته‌قینه‌یان له‌نێوانماندا، هێشتۆته‌وه. له‌وانه:
1- مێژووی هاوبه‌شی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیه‌كانی جارانی ناو گۆڕان و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه چاره‌نوسسازه‌كان، له شاخ و شاردا.
2- لێكتێگه‌یشتنی (ده‌باشان- 2012)و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئارامی نێوانمان.
3- سه‌ره‌ڕای قوڵیی ناكۆكیه‌كان و ئازاری ململانێكان، په‌نا بۆ به‌كارهینانی چه‌ك نه‌براوه‌و خوێنی پاكتاوكردنی یه‌كتر نه‌ڕژاوه.
4- له‌دوای روداوه‌كانی 17/ی شوباته‌وه، یه‌كێتی رێگای نه‌دا، چاره‌سه‌ری عه‌سكه‌ری، له‌سلێمانیدا به‌كاربێت.
5- پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی چوارقۆلچی (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو) بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
كه‌وابێ.. هه‌لومه‌رج له‌باره، بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسی نێوانمان، دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه، پێمانوایه ئیتر كاتێتی، گفتگۆ، له باسكردنی گشتیه‌وه، بگوازینه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر خاڵه دیاریكراوه‌كانی رێكه‌وتن. له‌روانگه‌ی یه‌كێتیه‌وه، چه‌ند ئامانجێكی ده‌بێ رهچاوبكرێ.
- ئامانجی لایه‌نی دوور.
- ئامانجی لایه‌نی نزیك.
- ئامانجی حزبیی هه‌ردوولا.
یه‌كه‌م
ئامانجی لایه‌نی دوور
بنه‌مای ئامانجه سیاسییه دوورونزیكهكان، پاراستنی ریزه‌كانی هێزه‌كانی كوردایه‌تییه، هیچ بڕیارێكی رێكه‌وتنه‌كه، نابێ مه‌ترسی بخاته سه‌ر بنه‌ماكانی یه‌كێتی كوردایه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایه‌ش، رێگر بێ له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین.
ئامانجه ستراتیژیه‌كان:
1) له‌باشوری كوردستان، عێراق،و پشتیوانی هێزه دیموكراته‌كان، له‌پێناوی دیموكراسی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ری یاسا.
2) پشتیوانی خه‌باتی ئۆرگانیكی دیموكراسیخوازی به‌شه‌كانی كوردستان، له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنوسیندا. هه‌ڵوێستوه‌رگرتن دژی هه‌موو چه‌شنه شه‌ڕێكی ناوخۆیی له به‌شه‌كانی كوردستاندا.
3) پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزه دیموكرات و سۆسیالیسته‌كانی جیهان، بۆ دابینكردنی پشتیوانی زیاتری پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عێراق و كوردستان.
4) خه‌بات بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسی هه‌ژمونگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌له‌فیه‌ت، له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهاندا.
5) په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسی، بازرگانی، دیپلۆماسی و ئاشتی، له‌نێوان وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی هاوچه‌رخی سیاسی و ژینگه‌پارێزی و مافی مرۆڤ.
دووه‌م
ئامانجی لایه‌نی نزیك
ڕ- له‌سه‌ر ئاستی عێراق:
سه‌ره‌ڕای مافی چاره‌ی خۆنوسین، هه‌تا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵام له‌م ههلومهرجهو قۆناغه‌دا، ستراتیژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان، ئابوری، دهستوریو حوكمڕانی.. تاد، له به‌غدایه. بۆیه ئه‌رك وپرۆسهیهكی هاوبه‌شمان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه:
1- جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی كوردستان، له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
2- دیاریكردنی دوا ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)و پاشان دیاریكردنی ره‌سمیی سنوری باشوری كوردستان.
3- حكومه‌تی نیشتمانی- دیموكراسی، له‌نێو هه‌موو پیكهاته‌كاندا، كارا بكرێ و سیسته‌م و یاسا له تایفه‌گه‌رێتی دوربخرێته‌وه.
4- عێراق بكرێته وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌موو بواره‌كان، ئه‌مه‌ش، ژێرخانی ئابوری هه‌موو كه‌ناڵه ئابوریه‌كانی ده‌وێ.. نه‌ك ته‌نها نه‌وت.
5- سوپا، ده‌زگاكانی ئاساییش، ده‌زگاكانی تری حوكمڕانی و ئیداری، بكرێنه پرۆفیشناڵ.
6- فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی خوێندن و خوێندنی باڵا، بچه‌سپێندرێ.
7- كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌دیبێت و ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ده‌سته‌به‌ر بكرێ.
8- شه‌فافیه‌ت له دارایی و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران، تێكڕا.
9- سیسته‌می سۆسیال له‌عێراقدا، بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌ك به‌دیبێت و یاسای كاری به‌عسیه‌كان، سه‌راپا هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و یاسای نوێچهشن، په‌سه‌ند بكرێ.
ب- له‌سه‌ر ئاستی كوردستان:
كوردستان، هێشتا به‌قۆناغی گوزه‌ری (دیموكراسی- سه‌رمایه‌داری)دا تێده‌په‌ڕێ و پرۆسه‌ی دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، پڕه له ململانێی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی، بۆیه هێزه دیموكرات و سیكولاریسته‌كان، چاره‌نوسی هاوبه‌شیان هه‌یه. له‌ناویاندا، یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌ركیانه تێبكۆشن له‌پێناوی:
1) ته‌واوكردنی ئه‌ركه ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، حوكمڕانی هاوچه‌رخ، ئه‌ركه رۆشنگهریهكان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات.
2) چاكسازی له سیسته‌می حوكمڕانی كۆن و بونیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسی گونجاو له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و ئه‌ركه‌كانی سه‌رده‌م.
3) پاكسازی گه‌نده‌ڵی له‌ته‌واوی جومگه‌كانی هه‌رێم و دهسهڵاتداو كاراكردنی لیژنه‌ی لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكارو سزادانیان.
4) به‌دیهێنانی سیسته‌می سۆسیال بۆ دڵنیایی كۆمه‌ڵ و ژیانی هاوڵاتی.
5) داڕشتنی ستراتیژی گشتگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی، بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو، هاوكات خه‌بات بۆ ریشه‌كێشكردنی توندوتیژی دژی ژنان و سزادانی توندی تاوانباران.
6) گۆڕینی سه‌راپای سیسته‌می په‌روه‌رده، له باخچه‌ی ساوایانه‌وه بۆ خوێندنی باڵا‌و كردنی به سیسته‌می زانستی هاوچه‌رخ.
7) شه‌فافیه‌ت له دارایی و داهاتی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و چاودێریكردنی چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
سێهه‌م
ئامانجی حزبیی هه‌ردوولا
1- په‌روه‌رده‌كردنی ئۆرگانه حزبی و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولا (یه‌كێتی- گۆڕان) به‌گیانی هاوخه‌باتی و پابه‌ندبون به سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش.
2- هاوكاری راگه‌یاندن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی رێكه‌وتنی نێوانمان.
3- هاوكاریكردنی یه‌كتر له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا. له‌هه‌ڵبژاردنی سهندیكاكانیشدا، به‌پێی سه‌نگ و كاریگه‌ری سه‌ندیكای هه‌ردوولا، به‌رنامه‌ی رێژه‌یی هاوكاری یه‌كتر بكرێ. بۆ (N.G.O)كانیش چالاكی و پرۆپۆزه‌ڵ و، ۆرك شۆپی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
4- بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی متمانه‌ی سیاسی هاوبه‌شمان ساز كرد، ده‌كرێ لیستی هاوبه‌شمان هه‌بێ. بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، دژایه‌تی یه‌كتر نه‌كرێ. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی قۆناغه‌كانی تریشدا، هه‌ردوولا، له‌روانگه‌ی په‌ره‌پێدانی دیموكراسیه‌وه، بیر له لیستی هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه.
5- دوای جێبه‌جێكردنی قۆناغی رێكه‌وتنی سیاسی و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌و چالاكی هاوبه‌ش، كه زانرا زه‌مینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی راسته‌قینه ره‌خسێندراوه، له‌كاتی خۆیدا، بیری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لێبكه‌ینه‌وه.
ئه‌م سێ به‌شه، وه‌كو پرۆژه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانمانه. ده‌كرێ، پێكه‌وه په‌سه‌ند بكرێ. یان ته‌نها به‌شێكی به‌رنامه لایه‌نه دوور‌و نزیكه‌كه.
دوای رێكه‌وتن، بێگومان، بۆ جه‌ماوه‌رو ئۆرگانی هه‌ردوولامان، بۆ مێژووش، گرنگه، مه‌راسیمی هاوبه‌ش سازبكرێ و رێكه‌وتنه‌كه، به‌ئاماده‌بونی (سه‌ركردایه‌تی و جڤات) رابگه‌یه‌نین.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
لیژنه‌ی گفتوگۆی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان