حکومەت لە سەر نیوموچە ڕونکردنەوە دەدات
سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم لەسەر نیوموچە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رەتیدەکاتەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم بڕیاری دابێت نیو موچە بەسەر موچەخۆرانی ھەرێم دابەش دەکات.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە : "لەھەندێ لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن وا بڵاوکراوەتەوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەنیا نیوەی موچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکات، لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە ئەم ئیدیعایە ھیچ ڕاستی و بنەمایەکی نییەو بەھیچ شێوەیەک حکومەت بڕیاری وای نەداوە کە تەنیا نیو موچە دابەش بکات".
دەقی ڕونکردنەوەکە:
لە ھەندێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەنیا نیوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکات، لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە ئەم ئیدیعایە ھیچ ڕاستی و بنەمایەکی نییە و بە ھیچ شێوەیەک حکوومەت بڕیاری وای نەداوە کە تەنیا نیو مووچە دابەش بکات، بەڵکوو ئەم ھەفتەیە تەنیا ھێندەی نیوەی پارەی پێویست بۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە بە کاش لای وەزارتی دارایی و ئابووری ھەبووە، بۆیە دەستیان بە دابەشکردنی ئەو نیوەیە کردووە و لە ماوەیەکی داھاتووشدا کە باری دارایی ڕێگەی دا، نیوەی دووەمی ئەو مووچەیە دابەش دەکرێت و بە ھیچ شێوەیەک مووچەی ھیچ فەرمانبەرێکی حکوومەت ناوفەوتێت.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
١٩.١.٢٠١٦
PM:03:29:19/01/2016