بەپەلە.. خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی

خۆپیشاندەران لە سەیدسادق هێرشیان كردەسەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان‌و تا ئێستاش بەردەوامە.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/1، ژمارەیەك گەنجان‌و هاوڵاتیانی  قه‌زای‌ سه‌یدسادق خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد و كه‌مێك پێش ئێستاش خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رد هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌.

بەپێی زانیارییەكان ‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران و به‌رپرسانی‌ ناوچه‌ی‌ پارتی‌ له‌ سه‌یدسادق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

زانیاری‌ زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌



PM:01:30:20/01/2016