هەرچەندە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و باتەیبەتی لەناو شاردا روێوشوێنی ئەمنی توندگیرانە بەر، بەڵام خۆپیشاندان لە سەیدسادق و وارماوە سازکراو، ئێستاش لە کەلارو دەربەندیخان درێژەی هەیە.
وەک پێشبینی دەکرا کە ١/٢٠ خۆپیشاندان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت، خۆپیشاندان لە شارەکانی سەیدسادق و وارماوە سازکران و لەسلێمانیش هێزە ئەمنییەکان لەبەر دەرکی سەردا رێوشوێنی توندیان گرتە بەرو چەند کەسیان دەستگیرکرد.
لە سەیدسادق خەڵک چوونە سەر بارەگای پارتی هەرچەندە کادیران و ئەندامانی ئەوان لەناو بارەگاکەدا نەبوو لەکاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەمەوە دراوتە دەست پۆلیس، بەڵام ئاگریان لەبارەگاکە بەردا، هاوکات بارەگاکانی کۆمەڵ و یەکگرتوویاشیان بەردەباران کرد.
لە سەید سادق چوار کەس دوو پۆلیس و دوو هاوڵاتی بەشەڕە بەردو تێڵا بریندابوون و ئاماژە بۆ دەستگیرکردنی چەند گەنجێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەکرێت.
لە واراماواش گەنجانی ئەو شارە بۆ دوو کاتژمێر رێگای سلێمانی – دەربەندیخانیان گرت و ئەو رێگا سەرەکیەیان، بەڵام دواتر رێگاکایان بەردا.
ئەمشەویش جارێکی تر خۆپیشاندان لەکەلارو دەربەندیخان دەستی پێکردو لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا شەڕە بەرد دروست بوو.
ئەو خۆپیشاندانە بەرامبەر دواکەوتنی پێنج مانگی مووچە فەرمانبەرانە، کە حکومەتی هەرێم نەیتوانیەووە خەرجی بکات.