ئه‌و هێزه ئه‌منییه زۆره‌ی دوێنی 1/20 له‌چه‌ند شوێنی گشتی ناو شاری سلێمانی بڵاوه‌پێکرابوون، 18 گه‌نجیان ده‌ستگیرکردووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی جیاجیاوه ده‌ست که‌وتووه ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بۆ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ سازدانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیرکراون 18 گه‌نجن و زۆربه‌یان له به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی ده‌ستگیرکراون.
سپی په‌یوه‌ندیکرد به راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانییه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوانێک له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ستگیرکراون لایه‌نگرانی یه‌کێتی و گۆڕان و حیزبی کۆمه‌نیستی کرێکاریان تێدایه چه‌ند یه‌کێکیان میرمنداڵن.