سبەینێ تەرمی ژمارەیەك لەو كۆچبەرانەی خنکان دەگەنەوە هەرێم

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە بەهاوكاری حكومەت یهەرێم تەرمی ژمارەیەك لەو كۆچبەرانەی دوو رۆژ لەوەپێش لە دەریای ئیجەدا خنكان رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە.

بەپێی هەواڵێكی NRT "كەسوكاری هاوڵاتییە خنكاوەكانی شاری كۆیە، ئاگاداركراونەتەوە كە بە هاوكاری حكومەتی هەرێم سبەینێ یەكشەمە، ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ كاتژمێر ٥ ی بەیانی تەرمی ئەو هاوڵاتیانە لە توركیاوە دەكەنەوە فرۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی".

هەتا ئێستاش كەسوكاری هاوڵاتیە خنكاوەكان کە ژمارەیان حەوت کەسە پرسەیان بۆ دانەناون چاوەڕوانی گەیشتنەوەی تەرمەكان دەكەن.

دوو شەو لەمەوپێش بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێک لە دەریای ئیجەدا ٣٤ کەس خنکان و ١٩کەسی تریش تا ئێستا بێسەروشوێنن، کە بەشێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، وابڕیارە سبەینێ تەرمەکانیان بگاتەوە هەرێم.



PM:12:07:23/01/2016