سەرۆكی پەرلەمان: هەڵهاتن لە نیشتمان، پەیامێکی ڕاچڵەکینە بۆ هەمو لایەک

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ئەمە چەندین جارە هاوڵاتیان، بەهۆی نادادپەروەریی‌و قەیرانی دارایی‌و کێشە کەڵەکە بووەکانی ترەوە هەرێمی کوردستان جێدێڵن‌و ژیانی خۆیان دەدەنە دەست قەدەرێکی نادیار بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر.  

له‌پرسه‌نامه‌یه‌كدا بۆ كه‌سوكاری‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ له‌ده‌ریای‌ ئیجه‌دا بونه‌ قوربانی‌، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سەرەخۆشی لە خێزان‌و ماڵباتی ئەو قوربانییانە دەکات کە گیانی خۆیان لە ڕێگەی غەریبیدا بەخشی.


ده‌قی‌ پرسه‌نامه‌كه‌

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، دیسانەوە هەواڵی خنکانی کۆمەڵێک هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە دەریای ئیجە لە نێوان تورکیا و یۆنان ڕایچڵەکاندین.

کە ئەمە چەندین جارە هاوڵاتیان، بەهۆی نادادپەروەریی و قەیرانی دارایی‌و کێشە کەڵەکە بووەکانی ترەوە هەرێمی کوردستان جێدێڵن و ژیانی خۆیان دەدەنە دەست قەدەرێکی نادیار بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر.  

بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە خێزان و ماڵباتی ئەو قوربانییانە دەکەم کە گیانی خۆیان لە ڕێگەی غەریبیدا بەخشی.
 هەڵهاتن لە نیشتمان، پەیامێکی ڕاچڵەکینە بۆ هەمو لایەک، کە بە گیانی بەرپرسانە و دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بکرێت و پەیامێکی تری کۆچی بەلێشاوی گەنجان و هاوڵاتیان، بێزارییە لەو سیستەمە حیزبی و تاکڕەوییەی کە ڕووخساری دیموکراتی هەرێمەکەمانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە، ئەگەر زوو فریا نەکەوین و پێداچوونەوە بە کۆی لایەنەکانی ژیانی هاوڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشکردنی داهاتدا نەکەینەوە، ئاسۆکانی چارەسەری کێشە کەڵەکەبووەکان زیاتر دەبێت و ڕێگای دەربازبوون لێی ئەستەم دەبێت.


د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٣-١-٢٠١٦



PM:01:50:23/01/2016