بۆ یەکەمجار کۆسرەت رەسوڵ دەسەلآتەکانی خۆی بەکار‌هێنا

ئەمڕۆ کۆسرەت رەسوڵ بۆ یەکەمجار لە دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی، وەک جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەسەلآتەکانی خۆی بەکارهێناو لەگەڵ فەرماندە مەیدانییەکانی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیدا کۆبووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی لە نێویشیاندا هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی دەستڕۆشتووی مەکتەبی سیاسی، کۆسرەت رەسوڵ وەک جێگری سکرتێری گشتی و کەسی یەکەمی ناو یەکێتی لە گەڵ فەرماندە مەیدانییەکانی یەکەی ٧٠ کۆبووەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای لێدوانە توندەکەی هەفتەی رابردووی کۆسرەت رەسوڵ دێت لەسەر باڵی دەسترۆشتووی یەکێتی و چوونی ئەو و د.بەرهەم ساڵح بۆ بیانیەی مەکتەبی سیاسی، کە بەپێی زانیارییەکانی سپی بڕیاریان داوە وەک جێگرانی سکرتێری گشتی چیتر مومارەسەی دەسەلآتەکانیان بکەن و رۆژانە کاروباری حیزبی لەبینایەی مەکتەبی سیاسی راپەڕێنن.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جگە لە باری سیاسی گفتوگۆ لەسەر بەرەکانی شەڕ و پێداویستیەکانی پێشمەرگە کرا.



PM:08:19:24/01/2016