ساڵی داهاتوو شیرین لەچییدا دەبینین؟

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب، بەشداری فیلمێكی سینەمایی دەكات.

شیرین عەبدولوەهاب دوای تاقیكردنەوەی نواندن لە درامادا، بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتووا بەشداری فیلمێكی سینەمایی بكات كە بە دووەم بەشداری ئەو هونەرمەندە دادەنرێت لە فیلمی سینەمایدا، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سینارست تامر حەبیب ڕێكەوتنی كردووە.

وێنەگرتنی دیمەنەكانی فیلمەكە لە كۆتای ئەمساڵدا دەستپێدەكات و بڕیارە دوای تەواوبونی سەرجەم كارەكانی لە ساڵی 2017 فیلمەكە نمایش بكرێت.

ئەم بەرهەمەی شیرین دوای 14 ساڵ دێت لە بەشداری كردنی لە فیلمی (میدو مشاكل) لەگەڵ ئەحمەد حلمی كە بە یەكەم كاری سینەمایی دادەنرێت.

ڕەمەزانی ڕابردووش شیرین بەشداری درامای (طریقی) كرد، كە یەكەم كاری درامای ئەو خانمە هونەرمەندە بوو، سەركەوتنێكی باشیشی بەدەستهێنا.



PM:01:27:25/01/2016