کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی یه‌که‌م و دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دوێنی له دووکاتی جیادا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی مه‌سعود بارزانی کۆبوونه‌ته‌وه.
که‌ناڵی رووداو به‌یانی ئه‌مڕۆ 1/26 له میانه‌ی راپۆرتێک‌دا له‌زاری هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌یامنێری که‌ناڵکه‌وه رایگه‌یاند " دوێنی 1/25 هه‌ریه‌ک له‌کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح به‌جیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی کۆبوونه‌ته‌وه".
په‌یامنێره‌که وتی " له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه کراوه که ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی یه‌کێتی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئاراسته‌ی پارتی کردووه، رای هه‌موو یه‌کێتی نییه".