ناوەكانیان بخوێنەرەوە.. تەرمی 20 كۆچبەری دیكەی كورد دۆزرانەوە

 لە دوورگەیەكی وڵاتی یۆنان تەرمی 20 كۆچبەری دیكەی كورد كە لە بەرەبەیانی 22ی ئەم مانگە لە دەریای ئیجەدا خنكان، دۆزراونەتەوە، ناوی هەر 20 خنكاوەكەش ئاشكرا دەبێت.

لەمبارەیەوە  نەزهەت حوسێن، بەرپرسی بەشی پەنابەران ‌و رەوەندی كوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ ‌و كۆچبەرانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە دوورگەی (كالمنۆسی) وڵاتی یۆنان تەرمی 20 كۆچبەری كورد دۆزراونەتەوە، تەواوی ناوی ئەو 20 تەرمە‌و هاوكات ناوی 6 بێسەرشوێنبووشیان لەلایە.

ناوبراو داوا لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات سەردانیان بكەن یاخود لەڕێگەی ژمارە مۆبایلیەكانی 07504456700 یاخود 07504479282 پەیوەندییان پێوە بكەن، تاوەكو هاوكارییان بكەن لە چۆنیەتی هێنانەوەی تەرمەكان بۆ كوردستان.

بەرپرسی بەشی پەنابەران‌ و رەوەندی كوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ‌ و كۆچبەران داوای لە هاونیشتیمانیان كرد هەر خانەوادەیەك كەسی بێسەروشوێن بووی هەیە با پەیوەندییان پێوە بكات.

بەرەبەیانی رۆژی 22/1/2016 لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە لە نزیك دوورگەكانی یۆنان، دوو بەلەم كە كۆچبەرانی كوردی باشووری كوردستانیان بەرەو یۆنان دەگواستنەوە، نقومبوون، سەرەنجام نزیكەی 70 كۆچبەر خنكان و بێسەروشوێن بوون، تاوەكو ئێستاش تەرمی 13یان لە توركیا دۆزراونەتەوە، وەك نەزهەت حوسێن گوتی "20 تەرمیشیان لە وڵاتی یونانە دۆزراونەتەوە".

ناوی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە:

1. لەیلا زیاد ئەحمەد  رەگەز مێ‌  لەدایكبووی  17/9/2011
2.شەرمین رەمەزان ئەحمەد رەگەز مێ‌ لەدایكبووی  23/9/1986
3.هانی ماهیر ئیبراهیم     رەگەز نێر لەدایكبووی  10/4/2006
4. هێلین ماهیر ئیبراهیم  رەگەز مێ‌  لەدایكبووی  1/11/2009
5.محەمەد ماهیر ئیبراهیم  رەگەز نێر لەدایكبووی  2/10/2003
6.هەڵبەست ماهیر ئیبراهیم   رەگەز نێر  لەدایكبووی 6/1/2015
7.لەیلا عومەر حەسن   رەگەز مێ‌  لەدایكبووی   1/7/1951
8. شیرین رەمەزان     رەگەز مێ‌  لەدایكبووی  29/9/1980
9. مەتین حوسێن سەلیم    30ساڵ نێر
10. رحیمە عەبدوڵا ئەحمەد 36 مێ‌
11. ئالان مەتین حوسێن   3ساڵ نێر
12. هاوژین مەتین حوسێن   5ساڵ مێ‌
13. رحیمە ئەحمەد محەمەد  70ساڵ مێ‌
14.لەیلا ئەبوبكر عوسمان  33ساڵ مێ‌
15.ئاراس ئەمین مستەفا 2ساڵ نێر
16. بەهێز ئەمین مستەفا  4ساڵ مێ‌
17. دیلمان فرسەت عوبێد لەدایكبووی 1/8/1998 رەگەزی مێ‌
18. بیلال جاسم  محەمەد لەدایكبووی 14/11/2010 رەگەز نێر
19.زڵێخا چۆلی مستەفا تەمەنی نەزانراوە  مێ‌
20. خەیاڵ حاجی ئەحمەد تەمەنی نەزانراوە  مێ‌

ناوی 6 بێسەروشوێن بووەكان

1.لاڤە ئەحمەد زیاد لەدایكبووی  3/9/2014  رەگەزی مێ‌
2.هەڵكەوت ماهیر ئەمین لەدایكبووی  22/5/2007 رەگەزی نێر
3.بارین ئەمین مستەفا  8ساڵ رەگەزی مێ‌
4. بوریس ئەمین مستەفا 10ساڵ رەگەزی نێرە
5.رەیان هاشم محەمەد لەدایكبووی 1/12/2011 رەگەزی نێر
6. مەتین لوقمان حاجی  9ساڵ نێر



PM:02:18:27/01/2016