پەکەکە: پارتی دەیەوێت لەگەڵ تورکیا لەسەر موسڵ رێکبکەوێت

فەرماندەی پەکەکە لەشەنگال پێیوایە زیاتر لەهێزێک کار لەسەر ئازادکردنی موسڵ دەکات،  لەنێویاندا عێراق و تورکیا، بەڵام پارتی دەیەوێت لەگەڵ تورکیا رێکبکەوێت.
  
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنیوز، فەرماندرای هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لە شەنگال، دڵشیر هەرکول، دەڵێت" پیلانی میساقی میلی و تورکەکان لەسەر موسڵ هەیە لەموسڵ پیلانی میساقی میللی تورکەکان جێبەجێ دەکرێت ، ساڵانێکە ئامانجیانە ئەو شارە داگیربکەن ، شیعەش دەیەوێت کاریگەری خۆی لە شارەکەدا هەبێت ، ڕاستیەکەی موسڵ شاری کوردانە بەڵام پارتی دەیەوێت لەگەڵ تورکیا ڕێبکەوێت و تورکیا لەوێ بەجێبکات ، وەک ئەوەی شارێکی هەرێمە و تورکیا داگیری دەکات ، لەئێستاشەوە بناغەیان بۆ ئەوە ئامادەکردووە ، تورکیا حەشدی ئەلوەتەنی لەسوننەکان ئاواکردووە ، هاتنیان بۆ بەعشیقەش لەسەر ئەو بنەمایەیە ".

سەبارەت بە شنگال ئەو فەرماندەیەی هەپەگە، دەڵێت" پێویستە هێڵێکی پاراستن لە عەفرینەوە هەتا برادۆست دروست بکرێت ، ئاواکردنەوەی شەنگال ئەرکێکی مرۆییە ، ئاواکردن تەنها دانانی چەند بەردێک نیە لەسەریەک ، بەڵکو دەبێت کۆمەڵگا و روحی هەرەوەزی شەنگال بپارێزین ". ئێمە چارەنوسی ئێزدیەکان رادەستی کەسێک ناکەین هێزەکانی هەپەگە و یەبەشە لە شەنگال چۆنە و چۆن شەنگال دەپارێزن ؟ هەرەکوڵ : بەپانتایی 10 کیلۆمەتری ناوشارۆچکەی شەنگال و 70 کیلۆمەتری تەواوی چیای شەنگال لەژێر پاراستنی هێزەکانی ئێمەدایە ، هەتا سنورەکانی ڕۆژئاوا ، تا سکین و هۆڵ و تلحەمیس دەپارێزین ، هێزەکانمان هەتا ناوچەی سۆلاق هەن ، بێگومان هێزی پێشمەرگەش لێرە هەن ، بەڵام ئێمە چارەنوسی خەڵکی ئێزدی ڕادەستی هیچ کەسێک ناکەین ، ئیدی خەڵکی ئێزدی و کورد بەگشتی بەرگەی جینۆسایدێکی دیکە لەوی ڕوویدا ناگرن".



PM:07:04:27/01/2016