پرۆژه‌كه‌ی ڕێباز حه‌ملان بۆ چاكسازی ئابوری ڕاگه‌یه‌نرا
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی لهكۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر راگەیاند.
سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌ش وه‌زیری دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ی به هیچ جۆرێك باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات، به‌ڵكو میلاكات ڕێكدهخاتهوهو له بریی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مووچه‌خۆرانی وه‌همی و بندیوار ده‌دۆزرێته‌وه و سیستمی بانكی و گومرگ و بازرگانی ڕێكدهخاتهوهو داهاتی نه‌وت و غاز شه‌فاف ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند، گه‌ر پرۆژه‌كه كاتی خۆی ڕابگه‌یه‌نرایه، قۆناغی چاكسازی زوو ده‌ستی پێده‌كرد و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌یه نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و ئارسته‌ی ئه‌مڕۆ.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێم بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و نه‌هێشتنی دوو مووچه و مووچه‌خۆری بندیوار و وه‌همی و به‌سیستمكردنی بانك و بازرگانی و گومرگه‌كان و داهاتی نه‌وت له سه‌ره‌تای مانگی 12ی ساڵی 2014 به هاوكاری تیمێكی ڕاوێژكاری لوبنانی ده‌ستی پێكردو دوای نزیكه‌ی ساڵێك كاركردنی چڕ‌وپڕ ئاماده‌كراو ڕۆژی 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2015
هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیاربوو پرۆژه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت، پارتی كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا كرد‌و ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌ش په‌كخرا، ئه‌مڕۆش دوای 110 ڕۆژ و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین قه‌یرانی قوڵ، ده‌سه‌ڵات بیری پرۆژه‌كه‌ی كه‌وته‌وه‌و له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ڕای گه‌یاند.
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌كه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بانك و بازرگانی و شه‌فافكردنی داهاتی نه‌وت و غاز بوه‌و به هیچ جۆرێك باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات.
وه‌زیری دارایی هه‌رێم زانیاری ورد سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه‌ی بڵاودهكاتهوهو ده‌ڵێت پرۆژه‌كه‌ی میلاكات ڕێكدهخاتهوهو له بریی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مووچه‌خۆرانی وه‌همی و بندیواره‌كان ده‌دۆزێته‌وه .
رێباز حه‌ملان دووپاتیشی كرده‌وه، ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌كه زیاتر له 3 مانگه دواخراوه‌و ئه‌گه‌ر كاتی خۆی ڕابگه‌یه‌نرایه قۆناغی چاكسازی زوو ده‌ستی پێده‌كرد و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌یه نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مرۆ.
PM:08:41:27/01/2016