ئەندازیاری نەوتی باکور لە کەرکوک فەرهاد حەمزە دەڵێت" لە ٦٠% ئه‌و نه‌وته‌ی به بۆری هه‌رێمدا له ساڵی 2015دا تێپه‌ریوه‌و فرۆشراوه نه‌وتی كه‌ركوك بووه".
ئەو ئەندازیارە بەوردی لە نوسینێکدا بە ناونیشانی " نەوتی کەرکوک لە ساڵێکدا" ئەو ئامارانە دەخاتە روو و دەڵێت"
له ماوه‌ی ساڵێكدا حكومه‌تی به‌غدا بڕی52,288219+3,700,000 =55,988.219ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكی فرۆشتووه".
سەبارەت بەو نەوتەی هەرێمیش فرۆشتوویەتی دەڵێت" حكومه‌تی هه‌رێمیش 59,129,373 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكی فرۆشتوه كه سه‌رجه‌می هه‌ردوكیان ده‌كاته 115.117.592 ملیۆن به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركوك له‌و ساڵه‌دا هه‌نارده كراوه".
هه‌روه‌ها فەرهاد حەمزە دەڵێت" له‌م ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 78,442.763ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی فرۆشتوه" .
ئەو دەڵێت" له‌م داتایانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه 60% ئه‌و نه‌وته‌ی به بۆری هه‌رێمدا له ساڵی 2015دا تێپه‌ریوه‌و فرۆشراوه نه‌وتی كه‌ركوك بووه" .