لە دوا یاری خۆیدا لە قۆناغی یەكەم كەركوك بردنەوەیەكی گرنگی دەستەبەر كرد

 لە میانەی  یارییەكانی هەفتەی شەشەمی قۆناغی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێ ، ئەمرۆ هەینی یانەی كەركوك لە نێو یاریگا وهاندەرانی خۆیدا مێوانداری یانەی زەیرەڤانی كرد، لە گەل دەست پێكردنی یاریەكە و پاش تێپەربوونی 2 خولەك یانەی زەیرەڤانی لە رێگای یاریزان بلال ساڵح گۆڵی یەكەمی خۆیان تۆمار كرد پاشان یانەی كەركوك هێرشەكانیان چڕ كردەوە بۆ سەر تیپی میوان تاوەكو خولەكی 26 یاریزان عەبدوڵا كەیفی توانی گۆڵی یەكسانبوون تۆمار بكات بۆ یانەكەی ، پاشان یانەی زەیرەڤانی لە خولەكی 29  بە لێدانێكی راستەوخۆی یاریزان پەیمان عەزیز تۆپەكەی ئاراستەی گۆڵی یانەی كەركوك كرد بەڵام  لە هەڵەیەكی كوشندەی گۆڵپارێزی یانەی كەركوك رێبین رەفعت یانەی زەیرەڤانی كردە خاوەن گۆڵی دووەم ، گێمی یەكەم بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەیەك گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی زەیرەڤانی كۆتای پێ هات ، لە گێكی دووەمی یاریەكە دوای چەند گۆرانكاریەك لە پلانی یاریەكە لە لایەن هەردوو راهێنەر ئەوە بوو یانەی كەركوك لە خولەكی 54 لە رێگای  ئیبراهیم حەسەن گۆڵی یەكسانبوون تۆمار بكەن ، یاریزانانی یانەی زەیرەڤانی چەند جارێك توانیان خۆیان بگەیەنە گۆڵی یانەی كەركوك بەڵام سەرجەمیان بێ سوود بوو تاوەكو خولەكی 72 یاریزان هەردی نورەدین توانی گۆڵی سێیەم و پێشكەوتن بۆ یانەی كەركوك تۆمار بكات ، هێرش بەرانی یانەی كەركوك لە خولەكانی 77 و 83 و 89چەندین هێرشی دیكەیان لە دەست داو نەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بكان ، پاشان یاریەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی كەركوك كۆتای پێ هات .


سایتی KFA 

SPEE SPORT



PM:09:14:29/01/2016