گۆڕان: لەگەڵ مەسەلەی ڕیفراندۆمداین

رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی بزوتنەوەكەی لەسەر مەسەلەی ریفراندۆم راگەیاند.

محەمەد تۆفیق ڕەحیم رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدە باڵاکەی یەکێتی ئەوروپا و تاوتوێکردنی پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان، لەلێدوانێکدا بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند: لەو کۆبوونەوەیەدا بەھیچ شێوەیەک باس لەمەسەلەی ریفراندۆم و گشتی پرسی نەکراوە،  تەنھا بارودۆخی سیاسی و ئابووری ھەرێمیان تاوتوێکردوە، لەگەڵ رێگاچارەکان سەبارەت بەچۆنێتی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ھەرێم.

رێکخەری ژووری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دیبلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان، ھەڵوێستی بزوتنەوەکەشیان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم  ئاشکرادەکات و دەڵێت: وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەسەلەی ڕیفراندۆمداین.

وەفدێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا و نوێنەر و کونسوڵی چەند وڵاتێکی یەکێتیەکە لەھەرێم، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەورییەکی سەردانیان بۆلای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم دەستپێکردووە، یەکێک لەتەوەرەکان پرسی ڕیفراندۆم بووە کەلەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو و پارتی باسیانکردوە، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیش ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێیانڕاگەیاندوین لەگەڵ ڕیفراندۆمدانین لەئێستاداو پشتیوانی لەیەکپارچەی عیراق دەکەن



PM:01:29:01/02/2016