لە كاتێکدا 1/31 تیمی كەناڵی ئاسمانی سپێدە سەرقاڵی ڕووماڵكردنی خۆپێشاندانی قوتابیانی بەشە ناوخۆیی (18 ی شوبات) بوون لهههولێر، ژمارەیەك لەهێزەكانی زێرەڤانی پەلاماری تیمەكەی ئەو كەناڵەیاندا.
بەهۆی كێشەی نەبوونی كارەباو ئاوو خزمەتگوزارییەكان، قوتابیانی بەشە ناوخۆیی (18 ی شوبات) خۆپێشاندانیان سازكرد، تیمی كەناڵی ئاسمانی سپێدەش بۆ رووماڵكردنی هەواڵەكە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە لەسەر شەقامی گشتی هەولێر – كەركوك، بەڵام لەلایەن هێزێكی زێرەڤانی پەلامار دەدرێن و تیمەكە دەستبەسەر كران.