ماوه‌یه‌که مانه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق له‌ق بووه‌و قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر لادانی ده‌کرێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، ناوبراو زۆر که‌م زانیارییه له بواری داراییدا هه‌یه‌و زیاتر پشت به فازل نه‌بی بریکاری وه‌زیری دارایی عێراق که سه‌ر به‌لییتی پارتییە ده‌به‌ستێت و له‌زۆر کۆبوونه‌وه‌دا راوێژی پێده‌کات.
سپی زانییوویه‌تی ئێستا پارتی بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که له‌بری هۆشیار زێباری د. رۆژ نوری شاوه‌یس دابنێت، که پێشتر له‌م کابینه‌یه‌دا جێگری عەبادی سه‌رۆک وه‌زیران بووه ، به‌ڵام به‌هۆی ته‌رشیقی ئیداریه‌وه لابرا له پۆسته‌که‌ی.
چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراق له ده‌وڵه‌تی یاسا کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که هۆشیار زێباری بانگهێشتی په‌رله‌مان بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی خراپی ئابوری عێراق.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه هۆشیار زێباری داوای ماوه‌ی دوو مانگ مۆڵه‌تی کردووه‌و به‌ناوی نه‌خۆشیه‌وه و ئێستا چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.