ساڵح موسلیم بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکرێت

لەکاتێکدا نوێنەری پەیەدە بۆ کۆنگرەی جنێف ٣ بانگهێشت ناکرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هاوسەرۆكی پەیەدەو ساڵح موسلیم بانگهێشتی كۆشكی سپی دەكات.

 ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا  لە زاری جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینكەن پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پەیەدە ئەنجامداوە، بۆئەوەی سەردانی كۆشكی سپی بکات. 

ئەوەشی خستوەتەڕو کە بانگهێشتكردنەكەی موسلیم بۆ واشنتۆن بۆ گفتوگۆكردنی شەڕی دژ بە داعش و ئاشتی لە سوریا دەبێت.




PM:10:14:02/02/2016