كریستۆفەرهێڵ رەتیدەكاتەوە لێدوانی لەسەر پارەی حیزبییەكان دابێت
باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مەریكا له‌عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه له‌باره‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هیچ لێدوانێكی دابێت‌و قسه‌ی بۆ هیچ كه‌س‌و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كردبێت.
دوێنێ چوارشەممە شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌باره‌ی پاره‌ی كۆمپانیا حزبییه‌كانی هه‌رێم له‌بانكه‌كانی ده‌ره‌وه به رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وت "ته‌حقیق له‌و زانیاریانه ده‌كه‌ین كه كریستۆڤه‌ر هێڵ باسی كردوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م به‌ڵگه‌كانم بۆ بنێرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانین رێكاری پێویست بگرینه‌به‌ر".
شێركۆ جه‌وده‌ت وتوشیه‌تی"كریستۆڤه‌ر هێڵ پێی وتین به‌ڵگه‌كانتان بۆ ده‌نێرین، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین وه‌كو حسابی بانكی یان هه‌ر شتێكی تر بیسه‌لمێنێت بۆئه‌وه‌ی كاری خۆمانی تیادا بكه‌ین".
لەبەرامبەردا كریستۆفه‌ر هیڵ، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مەریكا له‌عێراق، له رێگه‌ی ئێمه‌یڵه‌وه بە سایتی خه‌ندانی وتووە: "من به هیچ جۆرێك شتی وام نه‌وتووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لێدوانم بۆ هیچ كه‌سێك نه‌داوه. نازانم ئه‌مه له كوێوه هاتووه، به‌ڵام ده‌توانم دڵنیات بكه‌مه‌وه كه له‌لایه‌ن منه‌وه نه‌بووه".
كریستۆڤه‌ر هیڵ له‌ساڵی 2009 بۆ 2010 باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له‌عێراق‌و ئێستاش راگری سكوڵی جۆزێف كۆربێڵه بۆخوێندنی نێوده‌وڵه‌تی له‌زانكۆی ده‌نڤه له‌ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ.
AM:09:34:04/02/2016