بەوێنە وێرانكاری فرۆكە جەنگییەكانی توركیا لەبناری قەندیل ببینە

فرۆكە جەنگییەكانی توركیا درەنگانی شەوی رابردوو بۆ ماوەی چەند كاتژمێر گوندەكانی بناری قەندیلیان بۆردومان كرد‌و لەو هێرشەدا نەخۆشخانەیەك بەركەوت.

لەئەنجامی ئەو بۆردومانانە زیانێكی زۆری مادی بەر هاوڵاتیانی ناوچەكە‌ کەوت و تەنیا لە گوندی لێوژە 15 ماڵ رۆخاو نەخۆشخانەیەكیش زیانی بەرکەوت و چەندین سەر مەروماڵاتی هاوڵاتیانی ئەو گوندە تیاچوون، بەڵام بەخۆشییەوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بۆردومانەکە لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو دەستی پێکرد و بە وتەی سەرچاوە کوردیەکان 1 کاتژمیری خایاندوە، بەڵام میدیا عەربی و فارسییەکان دەڵین تا 4ی سەرلەبەیانی بەردەوام بووە.

هەواڵ و وێنەکان  محەمەد گربداخی
گوندی لێوژە











AM:11:50:04/02/2016