مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردن

مامۆستایانی ناڕزای شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو راپەرین و گەرمیان و دوکان و قەڵادزی لە رانیە کۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر درێژەدان بە بایکۆت دەدەن.

لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە" "دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و وەرگرتنی ڕاو بۆچوونی سەرجەم مامۆستایانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە، تیایدا بڕیاری پابەندبوون بە بەیاننامەی هاوبەشی یەکێتیی مامۆستایان لقی سلێمانی و مامۆستایانی ناڕازی دوپاتکرایەوە و بڕیاردرا کە درێژە بە بایکۆتکردن بدرێت".

مامسۆستایانی ناڕازی کە نوێنەرایەتی بەشێکی مامۆستایان دەکەن داوا لە سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەن بەردەوام بن لە وەرگرتنی هەڵوێستی مەدەنیانە و پاراستنی یەکڕیزی و یەک دەنگی لە بایکۆتکردنی ناوەندەکانی خوێندن و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن.
ئەو مامۆستایانە هۆکاری ناڕەزایەتیان دەگەڕێننەوە بۆ " جێبەجێنەکردنی داوا کارییەکانی مامۆستایان کە لە بەیاننامە هاوبەشەکەی سلێمانی ئاماژەیان پێدرابوو. سوکایاتی کردنی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران بە مامۆستایان لەڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە. دابەزاندنی مووچەی مامۆستایان بۆ خوار نیوەی مووچەکانیان. وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و پەروەردەیی کە لەسەر شانمانە ئێمەی مامۆستا دەمانەوێت ڕۆڵەکانی میللەتەکەمان و خوێندکارەکانمان فێری چۆنییەتی دواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان و بێدەنگ نەبوون لەئاست گەندەڵی و دزیکردن و گەندەڵکاران بکەین بەشێوەیەکی مەدەنیانە".




AM:12:34:06/02/2016