به‌رپرسێکی باڵای ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم که سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که نابێت خه‌ڵک راپه‌رین بکات به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه خراپه، به‌ڵکو پێویسته به‌رپرسان بگۆڕدرێن.
نه‌زهه‌ت حالی به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن و ئاژانسی پاراستن و زانیاری له نووسینێکدا به‌ناونیشانی " ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین"
که له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویکردۆته‌وه، ده‌ڵێت" به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسانەی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بگۆڕدرێن، به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان، یان به‌بڕیاری سه‌رووتری خۆیان و حزبه‌كانیان، یاخود به ڕێگای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام بانگه‌شه كردن بۆ ڕاپه‌ڕین واته بانگه‌شه كردنه بۆ نقوم كردنی هه‌رێم له زه‌لكاوێك كه ده‌رچونی لێی ئاسان نابێت".
نه‌زهه‌ت هالی ده‌ڵێت " چاوپۆشی كردنی پارته سیاسییه‌كانیش له‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌رکەوتوو نه‌بوون قوڵ كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه ، به پێی پێوه‌ره زانستییه‌كانیش هیچ كات ئه‌وانه‌ی هۆكاری كێشه‌كانن نابن به فریادره‌س و چاكسازیکار".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی و حکومه‌ت پێیوایه ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین و ده‌ڵێت " به هیمه‌تی دڵسۆزان و نیشتمانپه‌روه‌ران ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین و ده‌رگای ژیانی خۆشتریش به ڕووی گه‌لی كوردستان دا ده‌كرێته‌وه".
ده‌قی نووسینه‌که‌ی نه‌زهه‌ت حالی
به هیمه‌تی دڵسۆزان و نیشتمانپه‌روه‌ران ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین و ده‌رگای ژیانی خۆشتریش به ڕووی گه‌لی كوردستان دا ده‌كرێته‌وه، ئێمه‌ی كوردستانیان نابێت ده‌رگای نائومێدی به ڕووی خۆماندا بكه‌ینه‌وه و توانای سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ئامانج و ئاواتی له‌مێژینه‌یمان و كرده‌نه‌وه‌ی ده‌رگای سه‌ربه‌خۆی و خۆشگوزەرانیمان نه‌بێت، به تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه ده‌رفه‌تی زێڕینمان بۆ هاتۆته پێش.
ڕاسته كه‌موکوڕی هه‌ن به‌ڵام دڵنیام به ئیراده‌ی سیاسی و به وه‌لانانی ڕق و كینه ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین و ئه‌و ڕۆژانه‌ش ده‌بن به مێژوو ، هه‌ر كه‌سێكیش له‌و ڕۆژانه‌دا ڕۆلی باشی گێڕا بێت بۆ پاراستنی وڵات و بۆ یه‌كڕیزی ، سه‌ربه‌رزی نێو گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت.
ڕاسته ئێمه له بواری كارگێڕیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین و توانای زۆرمان به هه‌ده‌ر داوه و ده‌بێت دانی پێدابنێین، دان نان به کەموکوڕی و شكسته‌كانیش ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای ڕاستمان بۆ ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه‌سانێك دۆخه‌كه بقۆزنه‌وه و بانگه‌شه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، گه‌لی كوردستان ڕاپه‌ڕینی خۆی كرد و قۆناغی بونیادنانی ده‌وڵه‌ته، قۆناغی بونیادنانی دامه‌زراوه‌كانه، هه‌ندێ له به‌رپرسان ده‌رفه‌تی زێرینیان هه‌بوو كاری زۆر مه‌زن له بواری په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌ی مرۆیی بكه‌ن و په‌ره به دامه‌زراوه‌كان و ژێرخانی وڵات بدەن، هه‌رێمیش توشی دۆخێكی له‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو، به داخه‌وه خه‌ریكی كاری لاوه‌كی و ڕوكه‌ش بوون. گۆڕینی ئه‌و به‌رپرسانەی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان ، یا به بڕیاری سه‌رووتری خۆیان و حزبه‌كانیان ، یاخود به ڕێگای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام بانگه‌شه كردن بۆ ڕاپه‌ڕین واته بانگه‌شه كردنه بۆ نقوم كردنی هه‌رێم له زه‌لكاوێك كه ده‌رچونی لێی ئاسان نابێت و له لایه‌ن كوردستانیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی قوربانیان بۆ ئازادی وڵات و پاراستنی داوه هه‌رگیز جێگای په‌سه‌ند نابێت و ڕێگای پێ نادرێت، چونكه ئه‌وه ویستی نێو دڵی نه‌یاران و دوژمنانی گه‌لی كوردستانه ، چاوپۆشی كردنی پارته سیاسییه‌كانیش له‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌رکەوتوو نه‌بوون قوڵ كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه ، به پێی پێوه‌ره زانستییه‌كانیش هیچ كات ئه‌وانه‌ی هۆكاری كێشه‌كانن نابن به فریادره‌س و چاكسازیکار. هه‌روه‌ها نابێت بۆ كاتێكی كه‌میش ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه دوژمنان له كه‌مینن و واز ناهێنن، با به‌خۆمان به ڕاسته‌وخۆ یا به ناڕاسته‌وخۆ نه‌بین به ئامرازی ده‌ستی دوژمنان.