شیرین و هاوسەری پێشووی لەیەك ماڵدا دەژین

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب لەگەڵ هاوسەری پێشوویدا لە یەك ماڵدا دەژین.

شیرین عەبدولوەهاب لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرای دەكات كە هەرچەندە ماوەی چوار ساڵە لە محەمەد مستەفای هاوسەی جیابۆتەوە، بەڵام ئەوان پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە و ئەمەش لەبەر دوو كچەكەیان.

شیرین دەڵێت "ئێمە لە ماڵێكدا دەژین، ئەو لە بەشی خوارەوە منیش لە بەشی سەرەوە، منداڵەكانیشمان لەنێوانماندان، من سوپاسی محەمەد دەكەم كە دوای جیابونەوە ڕازی بوو بەوەی لە یەك ماڵدا بژین و پێكەوە منداڵەكانمان گەورە بكەین".

سەبارەت بە هۆكار جیابونەوەی ئەو خانمە هونەرمەندە باسی لەوە كرد كە ئەو پیاوێكی دەوێت لەگەڵیدا هەست بە ئارامی بكات، پێكەوە هەنگاوەكان ببڕین، نەك من لە پێشەوە بم و ئەویش دوامكەوێت.





PM:02:09:06/02/2016