سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەپەیامێكدا دەستخۆشی لە پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەكات‌و رەخنەی توندیش ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویەتی: "ده‌ستخۆشی گه‌رم بۆ هاوكارانمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ده‌ركردنی بڕیاڕێكی گرنگ و تایبه‌ت به‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی پاره ونبووه‌كانی هه‌رێم و عیراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌مه‌یه هه‌نگاوی جدی بۆ ده‌ستخستنی داهات له هه‌رێم، نه‌ك ده‌ستبردن بۆ قوت و سه‌رچاوه‌ی بژێوی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی شكستخواردووه‌وه، كه به‌رپرسانی، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستانن".
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكدایه، دوێنی شەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پرسی پاره ونبووه‌كانی عیراق و هه‌رێمی تاووتوێكرد و بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له پرسی پاره ونبووه‌كان.
PM:11:00:07/02/2016