لەم شارو شارۆچکانە بایکۆتکردن‌و ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوامە

لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بایکۆتکردن و ناڕەزایی دەربرین بەرامبەر خشتەی نوێی مووچە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لەپەیامنێرانییەوە بەدەستی گەیشتووە، لە قەڵادەزەو رانیەو کۆیەو کەلارو کفری و زۆربەی شارۆچکەکانی هەردوو ئیدارەکەو شارۆچکەکانی کۆیە، بایکۆتکردن و ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرمانگەکاندا بەردەوامە.

 لەزۆربەی قەزاو ناحیەکانی و ناو هەردوو شاری سلێمانی و هەڵەبجەش بایکۆتکردن بەردەوامە.
ئەم ناڕەزاییەتیە تەنها بە فەرمانگە ئاساییەکانەوە نەوەستاوە، بەڵکو درێژبۆتەوە بۆ فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی وەک نەخۆشخانەکان و پۆلیسی هاتوچۆ و چەندان فەرمانگەی تر.

بەپێی هەندێک زانیاری نافەرمی رێژەی ئەو فەرمانبەرانەی بایکۆتیان کردووە لەسەر ٧٥% فەرمانبەرانی گشتی ئەو شوێنانەوەن. 



AM:11:33:08/02/2016