وێنە.. بەرگریی شارستانی لەقەڵادزێ خۆپیشاندانیان كرد

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هێزەكانی بەرگری شارستانی لە قەڵادزێ خۆپیشاندانێكیان سازكرد‌و پاش ئەوانیش لەئێستادا خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەستی پێكرد.

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەسیستمی نوێی موچە، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی شارستانی قەڵادزێ لەناوبازاڕی گشتی گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سزاكرد‌و خوزیاری وەرگرتنی موچەكانیان بەتەواویی بوون.

پاش ئەو گردبوونەوەیە لەئێستادا خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لەناو بازاڕی گشتی قەڵادزێ دەستی پێكردوە.

وێنە‌و هەواڵ:  محەمەد گەریداخی






PM:02:45:09/02/2016