سکرتێری په‌رله‌مانی کوردستان رایه‌گه‌یاند" کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها 5 خووله‌کی به‌سه".
فه‌خره‌دین قادر سکرتێری پەرلەمانی کوردستان له نووسینێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ڕایگەیاند" دروستكردنی كۆمیته‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كات به فیڕۆدانه ،چونكه به بڕیارێكی حزبی تاك لایه‌نه په‌كخراوه و كاراكردنه‌وه‌شیان پێنج خوله‌كی ده‌وێت".
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان له نووسینێکدا ده‌ڵێت "چاكسازی له‌سه‌ر گیرفان و قوتی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان ناكرێت و ئەوەش کە کراوە جارێكی دیكه چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانە."
ئه‌و پێیوایه چاكسازی ڕاسته‌قینه، چاكسازییە له پرسه گه‌وره‌كانی تایبه‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و داهاتی نه‌وت و شه‌فافیه‌تە له‌و دۆسیانه‌دا.
فه‌خره‌دین قادر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که له‌ڕابردوو و ئێستاشدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌شێك بوون له چاره‌سه‌ر و ئیراده‌ی یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌ك قه‌یران و کێشە.
سکرتێری په‌رله‌مان فه‌خره‌دین قادر که سه‌ر به‌کۆمه‌ڵی ئیسلامییه له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هاوڕایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان د. یوسف محه‌مه‌د که سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.