ڤیدیۆ...ئەم فیلمە لە بۆشایی ئاسمان وێنە دەگیرێت

لەكارێكی كم وێنەدا نوێترین بەشی زنجیرە فیلمەكانی (star wars) لە بۆشایی ئاسمان وێنە دەگیرێت.

كۆڵن تریڤۆرۆ دەرهێنەری زنجیرە فیلمەكانی (star wars) ئاشكرای دەكات دەكات كە چەند دیمەنێكی بەشی نۆیەمی فیلمەكە لە بۆشای ئاسمان وێنە دەگیرێت و ئەو بەشەش بڕیارە لە ساڵی 2019 نمایش بكرێت.

تریڤۆرۆ باسی لەوە كردووە كەبەشێوەیەكی فەرمی داوای كردووە كامێرای تایبەت بە وێنەگرتنی ئەو بەشەی فیلمەكە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بكرێت و تەكنەلۆژیای ئیماكسیش بۆ وێنە گرتنەكە بەكاربهێنرێت، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكی لەو بارەیەوە پێنەگەشتووە.

دەرهێنەری فیلمەكە ئاشكراشی كردووە كە گرێبەستی بەشی هەشتەمی فیلمەكەی وارژۆ كردووە و بەم زووانە دەست بە وێنەگرتنی دەكرێت تا لە ساڵی داهاتوودا لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش بكرێت.

لەمساڵی 2016شدا بەشی حەوتەمی فیلمەكە لەشاشەی سینەمانی جیهان نمایشكراو داهاتێكی خەیاڵی بەدەستهێنا كە پێشبینی دەكرێت زیاتر بێت لە داهاتی هەردوو فیلمی تایتانك و ئاڤاتر.



PM:02:28:13/02/2016