وه‌زیری دارایی: كه‌س هه‌یه بری 240 ملیار دیناری به قه‌رز پێدراوه
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت تاكه‌كه‌س هه‌یه 240 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز پێدراوه به‌سودێكی كه‌م كه بره‌كه‌ی 3% و ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش فائیده‌كه‌ی داوه به حكومه‌ت.
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی چاودپێكه‌وتنێكی رادیۆی نه‌وا-دا رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه بێپلانه، هه‌ر لێكترازانێكی تریش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌رێم توشی نه‌هامه‌تییه‌كی تر ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری دارایی راشیگه‌یاند، له‌بری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پارتی خه‌رجییه‌كانی زیادكردوه، سه‌باره‌ت به‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێكیانهێناوه بۆ پرسی دارایی رێباز حه‌ملان رایگه‌یاند: ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌وه‌نده سیاسی‌و حزبیه ئه‌وه‌نده ئه‌كادیمی نیه.
وتیشی "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت هه‌بێت هیچ لیژنه‌یه‌كی تر پێویست نیه".
سه‌باره‌ت به‌گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تیش رێباز حه‌ملان رایگه‌یاند، حكومه‌ت بری یه‌ك ملیار دۆلاری به‌بێ یاسا‌و به‌میزاجی شه‌خسی به كۆمپانیاكان داوه وه‌ك قه‌رزو بڕی سوده‌كانیشیان جیاوازه.
وتیشی "تاكه كه‌س هه‌یه بری 240 ملیار دیناری به قه‌رز پێدراوه به‌سودێكی كه‌م كه بره‌كه‌ی 3% و ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش فائیده‌كه‌ی داوه به حكومه‌ت، چونكه كه‌سی زۆر گه‌وره‌ی حزبی له‌پشته، ئه‌و موڵك‌و ماڵانه‌شی له‌بری قه‌رزه‌كه، لێی وه‌رگیراوه زۆر كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی كه پێی دراوه".
رێباز حه‌ملان ئاشكراشیكرد، به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ بڕین موچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
PM:04:24:13/02/2016