فۆتۆ.. خۆپیشاندانی هه‌فته‌ی رابردووی پۆلیسی گومرگ
سه‌رله‌نوێ فه‌رمانبه‌رانی گومرگی سلێمانی ده‌ستیان به مانگرتن کرده‌وه، هاوکات مامۆستایانی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرده‌وه.
فه‌رمانبه‌رانی گومرگی سلێمانی که فه‌رمانگه‌که‌یان ده‌که‌وێته رۆژئاوای سلێمانی له‌نزیک باخی به‌ختیاری، سه‌ر له‌نوێ ده‌ستیان به‌مانگرتن کرده‌وه‌و خشته‌ی نوێی مووچه ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و داوا ده‌که‌ن له داهاتی خۆیان مووچه‌که‌یان بدرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌م فه‌رمانگه‌یه خۆپیشاندانی کرد‌و رێگای سه‌ره‌کی سلێمانی – تاسلوجه‌یان داخست.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌زانکۆی سلێمانی کۆلیژی پزیشکی ده‌ستیان به خۆپیشاندان کرد.
ئه‌م خۆپیشاندانه نوێیانه له کاتێکدایه که به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی له‌رێگای په‌یوه‌ندیه‌کانیانه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت کۆتایی به‌و خۆپیشاندان و مانگرتنانه بهێنن که رۆژانه سازده‌کرێت.