به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ناردووه که سه‌ر به به‌غدادن، ئه‌وه هه‌رێمه پاره‌که‌ی نه‌داوه.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان هۆشیار عه‌بدوڵا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند" دواكەوتنی موچەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارتی زانیاری و پاسپۆرت و رەگەزنامە و ئیقامە پەیوەندی بەهەرێمەوە هەیە و كێشەكە لەبەغدا نییە، مانگانە موچەی ئەم شوێنانە هاتووە".
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتیشی" حكومەتی هەرێم ئەو پارەیەی لە بەغداوە هاتووە، دابەشی نەكردووە و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش پێیان سەیر بووە، كە موچەی ئەم شوێنانە لەمانگی 10ەوە لەهەرێم دابەش نەكراوە، لەكاتێكدا هاوشێوەكانیان لە عێراق موچەی مانگی یەكیان وەرگرتووە".
فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ده‌زگایانه ماوه‌یه‌کی زۆره سکاڵایانه له ده‌ست پێنه‌دانی مووچه‌کانیان حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یخسته ئه‌ستۆی به‌غدا، سه‌رۆکی فراکسیۆن گۆڕان ده‌ڵێت" به‌غدا ناردوویه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه".