وێنە...كچێنی خۆی بە سەدان هەزار دۆلار دەفرۆشێت

كچێكی بەرازیلی كچێنی خۆی دەخاتە زیادكردنێكی ئاشكراوە و بە سەدان هەزار دۆلار دەیفرۆشێت.

ماڵپەڕی فیرگینز ۆنتد كە تایبەت بە زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی كچێنی، ئاشكرا كردووە كە پیاوێكی یابانی بە ناوی ناتسۆ توانیوێتی كچێنی كاترینا میگلیۆرینتی تەمەن 20 ساڵ بكرێت، كە بە ڕەگەز بەرازیلیە.

ئەو پیاوە یابانییە كچێنی كاترینا بە 780 هەزار دۆلار كڕیوە، بڕیاریشە لە فڕۆكەیەكدا كە لە ئەمریكاوە بەرەو ئوسترالیا بەڕێدەكەوێت، كچێنی خۆی ببەخشێتە ئەو پیاوە، هۆكاری هەڵبژاردنی ناو فڕۆكەكەش بۆ ئەو كارە بۆ ئەوەیە تا بەپێی یاسا تۆمەتی لەشفرۆشی نەدرێتە پاڵ.

كاترینا میگلیۆرینتی هۆكاری فرۆشتنی كچێنی خۆی بەو بڕە پارەیە دەگێڕێتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو هەژارانەی كە لە شارەكەیدا خانویان نییە.

ئەو كچە پێش دوو ساڵیش خۆی لە فیلمێكی دیكۆمێنتاریدا ناونوس كردووە، كە تایبەتە بەو كچانەی لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە كچێنی خۆیان دەفرۆشن، بۆ ئەمەش گروپێكی وێنەگرتن ئەم ماوەیە لەگەڵ كاترینادا دەبن، تا ڕوماڵی ژیانی بكەن لە كاتی كچێنی و دوای فرۆشتنیشی، بۆ ئەمەش بڕی 20 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

ماڵپەڕەكە باسی لەوەش كردووە كە ئەو كارە تەنها بۆ خانمان نییە، بەڵام بەم دواییانە پیاوێك، پاكیزەی خۆی بە سێ هەزار دۆلار فرۆشتووە.







PM:02:45:14/02/2016