سووپای تورکیا بۆ سێهەم رۆژە بۆردمانی بنەکەکانی یەپەگە دەکات و داود ئۆغلوش دەڵێت" رێگا نادەین یەپەگە شاری عەزار داگری بکات".
تورکیا بە ئاشکرا رایگەیاند بۆ بەرگرتن لە پێشرەوی هێزەکانی یەپەگە ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌م رۆژە له‌سه‌ر یه‌ك بۆردومانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیاش ، رایگه‌یاند" ئه‌نقه‌ره رێگه نادات ناوچه‌ی ئه‌عزاز له باكووری سووریا بكه‌وێته ده‌ست یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، كه باڵی سه‌ربازیی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتیی كوردییه له سووریا".
لەلایەکی ترەوە یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە ئەمڕۆ رایگەیاند کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەرۆ چەند فرۆکەیەکی جەنگی کە بۆیان ئاشكرا نەبووە گوندی ( زیارە ) یان لەناوچەی عفرین بۆردومان کردووە.
ئەوە لەکاتێکدا کە سەرەتا ئەمەریکاو ئەمرۆش یەکێتی ئەوروپا و روسیاش داوایان لە تورکیا کردووە ئەو بۆردومانانە رابگرێت.