به‌رپرسێکی پێشوی گۆڕان: ئه‌گه‌ر ببم به‌پارتی شانازی پێوه‌ده‌كه‌م
محه‌مه‌د حاجی ئه‌ندامی پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و به‌رپرسی ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بارزانی پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكردوه‌و ده‌رگاكانی بۆ كردۆته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ببم به‌پارتی شانازی پێوه‌ده‌كه‌م”.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د حاجی له‌چاوپێكه‌وتنێكی هه‌فته‌نامه‌ی به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه نه‌وشیروان مسته‌فا شاهێده رۆژێك له‌رۆژان نه‌چوه‌ته لای‌و داوای پۆستی وه‌زیریی لێكردبێت، ئه‌و وتی "به‌ڵام خودی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی بڵاویكردۆته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گۆڕان له‌به‌غدا به‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌وێت‌و له‌هه‌ولێریش ناوی منی هێنابو كه كاندید بوم بۆ ئه‌و پۆسته، دواتر به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌تی دكتۆر ده‌رباز كرا به‌وه‌زیر”.
وتیشی "له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكیش كۆبومه‌ته‌وه‌و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكردوم‌و ده‌رگاكانی بۆ كردومه‌ته‌وه‌و زۆر سوپاسی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بشبم به‌پارتی شانازی به‌پارتی بونمه‌وه ده‌كه‌م”.
PM:02:13:16/02/2016