بارزانی: هیوادارین پەکەکە دەست وەرنەداتە کاروباری هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەک پارتی داوایان لە گۆڕان کردووە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەک پارتی داوایان لە گۆڕان کردووە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

سەبارەت بە لێدوانەکەی عەبادیش، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، عەبادی دەیتوانی لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا یاخود لە کۆبوونەوەی بارزانی لە میونخ ئەو بابەتەی باس بکردایە، بەڵام لەم کاتەدا وتەکانی بەو شێوەیە تەنها بۆ زیاتر شێواندنی بارودۆخی هەرێمە.

سەبارەت بەو هەڕەشەیەی "کەجەکە" کە ڕایانگەیاندبوو ڕێگەنادەن غازی هەرێم ڕەوانەی تورکیا بکرێت، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هیوادارین پەکەکە دەست وەرنەداتە کاروباری هەرێم و چونکە ئەو پرسە پرسێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستانە. وتیشی، ڕەوانەکردنی غازی هەرێم هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنها  قسەی لەسەر کراوە.



PM:02:23:18/02/2016