عەبادی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عیراق بانگهێشتی سەرۆك وەزیران بكات تا بابەتی چاكسازی بۆ پەرلەمانتاران ڕوونبكاتەوە.

میدیا عیراقییەكان  لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی شەممە (20/2/2016)، حەیدەر عەبادی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت،بڕیاریشە لەو بانگهێشتكردنەدا عەبادی پلانی داهاتووی چاكسازی حكومەتەكەی ڕوونبكاتەوە.

هەروەها عەبادی پلانی كەمكردنەوەی  وەزارەتەكان هەروەها سنور دانان بۆ حەشدی شەعبی بۆ پەرلەمانتاران ڕٍووندەكاتەوە.



AM:10:15:19/02/2016