ئۆباما داوا لەتورکیاو پەیەدە دەکات دانبەخۆدا بگرن

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما لەپەیوەندییەکی تەلەفونی بە سەرۆکی تورکیاوە داوای لێدەکات بۆردومانی سوریا رابگرێت‌و، داواش لەیەپەگە دەکات جێگای تر لە باکوری حەلەب کۆنترۆڵ نەکەن.

ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە کە یەک کاتژمێر و ٢٠ خوولەکی خایاندووە، بەپێی راگەیەندراوی ئیدارەی ئەمریکی کە شەوی رابردوو بڵاوکرایەوە، ئۆباما داوای لەهەردوو لایەن کردووە دانبەخۆدا بگرن.

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە ئۆباما داوای لە تورکیا کردووە تۆپبارانی باکوری حەلەب رابگرێت، هەروەها یەپەگەش شوێنی تر کۆنترۆڵ نەکات، هاوکات ئۆباما نیگەرانی خۆی دەربڕییووە بەرامبەر ئەو پێشڕەویانەی سووپای سوریا بەدەستی هێناوە لە باکوری شاری حەلەب.

ئەو پەیوەندییەی ئۆباماو ئۆردوغان لەکاتێکدایە کە یەکێک لەرواێژکارەکانی سەرۆکی تورکیا دوێنێ بە میدیاکانی تورکیای راگەیاندبوو کە رەنگە " تورکیا رێگانەدات فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە بنکەی ئینچەرلیکەوە بۆردومانی داعش لە وسوریا بکەن".
 



AM:11:42:20/02/2016