گرووپێک بەتۆمەتی تەقەکردنی لەماڵی بەرزان کوردە دەستگیردەکرێن

ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڕەکی بەختیاری سلێمانی تەقە لەماڵی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بەرزانی ئەحمەد کوردە کرا، هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان بە تۆمەتی ئەو تەقە کردنە دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەو گرووپە دەستگیرکراون کە شەوی ١٨\١٩ کانوونی دووەم تەقەیان لەماڵی بەرزانی ئەحمەد کوردە کرد لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی".

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو گرووپەی دەستگیرکراون گرووپێکی ئاژاوەگێڕن.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە رۆژانی داهاتوودا ئەو گرووپە " ئاژاوەگێرە " ئاشکرا دەکرێن.

شەوی ١٨\١٩ ی کانوونی دووەم لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی چەند کەسێک تەقەیان لەماڵی بەرزانی ئەحمەد کوردە کرد، ئەو هێرشە هیچ زایانێکی گیانی بەدواوە نەبوو. 



PM:08:11:20/02/2016