"گەندەڵی ٢٠١٥ی داهاتی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەبێت"

 راپۆرتی وەزارەتی سامانی سروشتیەكان بۆ ساڵی ٢٠١٥ ئاماژە بۆ داهاتی تەنكەرە نەوتەكان و داهاتی چەندین پاڵاوگەی تری نەكردووە.

پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح  لە بەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كە راپۆرتی ساڵی 2015ی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان چەندین بابەتی شاراوەی تێدایە.
 
عەلی حمە ساڵی پێیوایە راپۆرتی وەزارتی سامانە سروشتیەكانی هیچ ئاماژەیەکی بۆ ئەم بابەتانە تیا نییە:

١- باسی نەوتی كەركوك و كێڵگەكانی نیە، كە نزیكەی 400 هەزار بەرمیلە. 
٢-دیارنەبوونی داهاتی پاڵاوتن لە پاڵاوگەی بازیان و كەڵەك. 
٣- دیارنەبوونی بەشێكی زۆری ئەو داهاتەی كە وەزارەت، دەڵێت: نزیكەی چوارملیار دۆلارەو لەشەش مانگی دووەمی پار ساڵ وەدەستهاتووە. 
٤-دیارنەبوونی نەوتی چەند كێڵگەیەك، وەك عەینزالە. 
٥-دیارنەبوونی بڕو داهاتی تانكەر. 
٦- دیارنەبوونی بڕو داهاتی ئەو نەوتەی لە پاڵاوگە بێ مۆڵەتەكان پاڵێوراوە. 
٧-هەبوونی جیاوازی زۆر، لەنێوان كۆی نەوتی بەرهەهاتوو لەگەڵ هەناردەكراو، روننەكردنەوەی ئەو بەشەی دیكەی كە هەناردە نەكراوە بە بۆری. 
٨-وردبینی نەكردنی ئەم راپۆرتە لەلایەن هیچ دامەزواوەیەكەوە. 
 



PM:08:35:20/02/2016