یەپەگە: بە هۆی بۆردومانەوە سێ شەڕڤان شەهید بوون
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌په‌گه رایگەیاند لەئەنجامی بۆردومانی هێزەكانیان لەلایەن فرۆكەیەكی نەناسراو ژمارەیەك شەڕڤان شەهید‌و برینداربوون.
فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو له‌شاری حه‌سه‌كه بۆردومانی هێزه‌كانیانی كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان شه‌هید و برینداربوون.
لەبەیاننامەیەكی فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دا هاتووە: رۆژی 19ی ئه‌م مانگه له‌نێوان كاتژمێر 9:30 – 10:00 فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌ناسراو بنكه‌یه‌كی ئه‌و هێزانه‌یان له‌كێڵگه‌ی "تشرین" له‌خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه به‌بۆمبی هێشوویی بۆردومانكردووه به‌هۆیه‌وه 3 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و 2ی تریش بریندربوون.
یه‌په‌گه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، دوای بۆردومانه‌كه هه‌مان فڕۆكه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك به‌ناوچه‌كه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی تری به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای پشكنینی ئه‌و ناوچه‌ی كه بۆردومانكراوه، ژماره‌یه‌ك بۆمبی هێشوویی تر دۆزراونه‌ته‌وه كه نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و بۆمبانه ده‌كرێت تاله‌ڕێیه‌وه ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكرێت كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
یه‌په‌گه جه‌ختی له‌وه‌كردووه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه سه‌ر به هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش نییه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا هۆشداریداوه كه‌ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه خۆی ئاشكرا نه‌كات و هۆكاره‌كه‌ی رووننه‌كاته‌وه ئه‌وا وه‌ك هێرشێكی دوژمنكارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی پێویستیان ده‌بێت.
PM:01:49:21/02/2016