قاسمی سلێمانی بۆ شەڕی موسڵ دێتەوە عێراق ( فۆتۆ )

فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی قاسمی سلێمانی سەردانی عێراق دەکات‌و ئەم سەردانەشی بۆ شەڕی رزگارکردنی موسڵە لەدەستی داعش.

لەهەندێک سەرچاوەوە کە لەبەغداوە بەسپی گەیشتووە هاتنی ئەمجارەی قاسمی سلێمانی تایبەتە بە رزگارکردنی پارێزگای موسڵ و رۆڵی عێراق لەو شەڕەدا و کەمکردنەوەی پێگەی تورکیا لەو پرۆسەیەدا.

سەرچاوەکەی سپی لەوەش دوور تر رۆشت و ئەو پێیوایە قاسمی سلێمانی نەک بەتەنها دەیەوێت رۆڵی شیعە لەو پرۆسە سەربازییەدا گەورەبێت، بەڵکو لەنێو شیعەدا، رۆڵی حەشدی شعبی بەتایبەتی ئەو هێزانەی ئەوان لەناو حەشدا ئێران پاڵپشتیان دەکات رۆلی گەورەیان پێبدرێت لە ئازادکردنی ئەو شارەدا.

سەرچاوەکەی سپی پێیوایە رزگارکردنی شاری موسڵ پەردە دادەرەوەیە لەسەر شەڕی داعش و، چەندین لایەنی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەتایبەتی تورکیاو ئێران و ئەمەریکا چاویان لەسەر رزگارکردنی ئەو شارەیەو دەیانەوێت هەر لە ئێستاوە نەخشە بۆ هاوسەنگی هێز بکێشن لە ئایندەی ئەو پارێزگایەدا، هاتنی قاسمی سلێمانیش کە ماوەیەکە بەهۆی برینداربوونیەوە بە سووکی کەمتر هاتووە بۆ عێراق، بۆ ئەو مەبەستەیە.
حکومەتی عێراق و ئەمەریکییەکان و ئێران و  تورکیاو پارتی و یەکێتی و پەکەکە هەریەکە لای خۆیەوە سەرقاڵی دانانی پلانن بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لەئایندەی ئەو پارێزگایەدا. 





AM:01:50:22/02/2016